ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، برای هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، فیگەن یۆکسەکداغ درەنگی دوینێ شەو کۆچی دوایی کرد و بڕیارە یۆکسەکداغ ڕێگەی پێبدرێت لە زیندان بێتە دەرەوە و بەشداری پرسەکە بکات.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، جاوید یۆکسەکداغ، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە ماوەیەک بوو لە نەخۆشخانەیەکی ئەدەنە چارەسەریی وەردەگرت، بەڵام بەهۆی تێکچوونی بارودۆخییەوە دۆینێ شەو کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە پرسەی جاوید یوکسەکداغ، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی نامق کەمالی شارۆچکەی سەیحانی سەر بە ئەدەنە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبێت و سبەیش تەرمەکەی لە گوندی گۆلۆڤاسی سەر بە شارۆچکەی یومورتاڵک بەخاکسپێردرێت، هاوکات بڕیارە فیگەن یوکسەکداغ، لە مەراسیمی با خاکسپاردنی براکەی بەشداری بکات.
فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەگەڵ سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ساڵی 2016ـەو دەستگیرکراوەو و لە زیندانی کۆجائەلی دەستبەسەرن.