لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا، لانی کەم نۆ کارمەندی ئەمنی و ١10هێرشبەر کوژران و 38 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ناوچەی باجاوڕی سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە نزیک سنووری ئەفغانستان، پێكدادانی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و گروپە چەکدارەکاندا ڕوویدا، دوای ئەوەی هێرشبەران بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراویان کێشا بە دەروازەی چوارگۆشەیەکی ئەمنیدا.
یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنیی هێزەکانی پێشاوەر، سەبارەت بە وردەکاریی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، هێرشبەرەکان بارهەڵگرێکی پڕ لە ماددەی تهقەمەنییان لە بەردەم دەروازەی چوارگۆشە ئەمنییەکە تەقاندووەتەوە و گوتی: "دوای تەقینەوەکە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی درێژخایەن لە نێوان هەردوولادا دروستبوو، کە بەهۆیەوە 10 هێرشبەرەکە و نۆ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران، هەروەها 35 کارمەندی دیکەش بریندار بوون'.
ئەو بەرپرسە ئەمنییە ڕاشیگەیاند: "هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، گوللە هاوەنێک بەر سەربازگەیەکی دیکەی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی لە هەمان ناوچەدا کەوتووە و لەوێش بەهۆیەوە سێ کارمەندی دیکەی ئەمنی بریندار بوون".