ڕاستەوخۆ

مارکۆ رۆبیۆ: ترەمپ و شی جینپینگ لەسەر دۆسیەی ئێران گەیشتوونەتە زەمینەیەکی هاوبەش

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت, واشنتن و پەکین لەسەر دوورکەوتنەوە لە چارەسەری سەربازی لە گەرووی هورمز هاوڕان، بەڵام جەخت دەکاتەوە, کە ئەمریکا پێویستی بە یارمەتی چین نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNBC)ـی ئەمریکی، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە گفتوگۆکانیاندا زەمینەیەکی لەباریان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران دۆزیوەتەوە.

مارکۆ رۆبیۆ، لەبارەی هاوڕایی هەردوو وڵات لەسەر دۆخی ناوچەکە ڕایگەیاند، پەکین پشتگیری لە چارەسەری سەربازی لە گەرووی هورمز و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا ناکات، ئەمەش هەمان ئەو تێڕوانینەیە، کە واشنتن لە ئێستادا هەیەتی و گوتی: "سەرۆک ترەمپ و سەرۆکی چین گەیشتوونەتە تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ چۆنییەتی بەڕێوەبردنی گرژییەکان لەگەڵ ئیران، بەبێ پەنابردن بۆ پێکدادانی چەکداری".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: "ئەمریکا هیچ داوایەکی بۆ هاوکاری پێشکەشی چین نەکردووە لەم دۆسیەیەدا، چونکە واشنتن پێویستی بە یارمەتی هیچ لایەک نییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە بەرامبەر ئێران".

مارکۆ رۆبیۆ، جەختی لەوە کردەوە، دۆزینەوەی ئەم زەمینە هاوبەشە بە واتای پشتبەستن بە چین نایەت، بەڵکو تەنها نیشانەی یەکگرتنەوەی بەرژەوەندییەکانی هەردوو زلهێزە، بۆ ڕێگریگرتن لە تێکچوونی زیاتری ئاسایشی وزە و گەرووی هورمز.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.