نهورۆز ئویسال ئەسڵان، پهرلهمانتاری دهم پارتی، داواکارییهکی فهرمی پێشکەشی سهرۆکایهتی پهرلهمانی تورکیا کرد، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بە کوردی وەک خۆیان لە کۆنووسە فەرمییەکاندا تۆمار بکرێن.
نهورۆز ئویسال ئەسڵان بە ناوی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) داوای کرد، دەستەواژە کوردییەکان لە ناو پەرلەماندا چیتر بە نیشانەی سێ خاڵ "..." یان بە ناوی "زمانی ناتورکی" پشتگوێ نەخرێن. ئەم پەرلەمانتارە جەختی کردەوە، کە کۆنووسەکان تەنیا تۆمارێکی تەکنیکی نین، بەڵکو بەڵگەی فەرمیی خواستی گەل، نوێنەرایەتیی سیاسی و یادەوەریی دیموکراسین.
پهرلهمانتاری دهم پارتی، لەبارەی پێویستیی گۆڕینی سیستەمی تۆمارکردن لە پەرلەمان ڕایگەیاند، پەرلەمان نابێت وەک شوێنێک بمێنێتەوە، کە دەنگی گەلی تێیدا کپ بکرێت و گوتی: "پێویستە زمانی کوردی بە ناوی خۆی و بە پیتە ڕەسەنەکانی خۆی، لە پرۆتۆکۆڵەکاندا بنووسرێت، نەک وەک زمانێکی بێگانە یان نەناسراو مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".
نهورۆز ئویسال ئەسڵان، ئاماژەی بەوەش کرد، زمانی کوردی زمانی دایکی ملیۆنان هاووڵاتییە و داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد، بڕیارێکی بنەڕەتی بۆ یەکخستنی ڕێکارەکان دەربکات، تاوەکو چیتر دەنگی نوێنەرانی گەل لە تۆمارە مێژووییەکاندا ون نەکرێت.