ڕاستەوخۆ

سه‌رۆكانی هه‌رێم و حكومه‌ت پرسه‌نامه‌یان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هید وڵات كرد

reset font size increase font size

هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید وڵات كرد كه‌ دوێنێ له‌ هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر شه‌هید بوو.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، پرسە وسەرەخۆشیی قووڵ ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی شەهید وڵات تاهیر، کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکات.

گوتوشیەتی، شەهید وڵات لە ئەنجامی هێرش و پەلامارێکی تیرۆریستیی ناڕەوا و ستەمکارانە شەهید بوو.

هاوكات مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، بەداخەوە وڵات تاهیر لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری ناڕەوا و ستەمکارانە و تیرۆریستیانەی سەر هەرێمی کوردستان شەهید بوو.

دەشڵێ، خوای گه‌وره‌ گیانی شەهید وڵات بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموومان ببەخشێت، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.