ڕاستەوخۆ

پاسەوانی سنوری عێراق: سنورەکان کۆنتڕۆڵکراون

reset font size increase font size

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەماهەنگیمان هەیە پاراستنی سنورەکان و هیچ حاڵەتێكی تێپەڕبوونی بەقاچاخیش تۆمار نەكراوە.

فەریق محەمەد سەکەر، فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، پاراستنی سنوری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، ئەوەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لە ئەمنییەتی سنوری عێراق لەگەڵ ئێران.

دووپاتیشی كردەوە، سنورەکانی عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتان بە تەواوی پارێزراون و هیچ حاڵەتی تێپەڕبوونی بەقاچاخ تۆمار نەکراوە. هەروەها جەخت کراوەتەوە كە ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە تێپەڕینی كەسانی چەكدار لە عێراقەوە بەرەو ئێران بڵاودەکرێنەوە ناڕاستە و ئەمنییەتی سنورەكان بە شێوەیەكی تۆكمە  توندوتۆڵکراون و پارێزراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.