ڕاستەوخۆ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ئاماده‌بوونی خوێندكاران له‌ قوتابخانه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌

reset font size increase font size

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له‌ قوتابخانه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئاماده‌بوونی قوتابیان له‌ پۆل و قوتابخانه‌كاندا ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌ ڕۆژی 29-3-2026 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ ورده‌كاریی شێوازی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگاكان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ئاماده‌بوونی قوتابیان و خوێندكاران له‌ پۆله‌كانی خوێندن، ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ و ده‌توانن له‌ نێوان ئاماده‌بوونی فیزیكیی و خوێندنی ئۆنلاین یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌شڵێت، هه‌ر خوێندكارێك خوێندنی ئۆنلاین هه‌ڵبژێرێت، له‌ قوتابخانه‌كه‌ی به‌ ئاماده‌نه‌بوو "غیاب" هه‌ژمار ناكرێت.

ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی به‌ ئۆنلاین وانه‌كان ده‌خوێنن، ته‌نها له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا پێویسته‌ له‌ قوتابخانه‌ ئاماده‌بن.

له‌ باره‌ی پۆله‌كانی نۆی بنه‌ڕه‌تی و 12ـی ئاماده‌یی، وه‌زاه‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت، ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکرێتەوە، تاوەکو لەگەڵ کاتی تاقیکردنەوە نیشتمانیی و وەزارییەکاندا بگونجێنرێن و هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.