ڕاستەوخۆ

پڕۆسەی گواستنەوەی بریکاری خۆراک کرا بە ئەلیکترۆنی

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لەسەر شانی هاوڵاتیان، پڕۆسەی گواستنەوەی بریکارەکانی بەشەخۆراکی مانگانە خرایە سەر سیستمی ئەلیکترۆنی و هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە مامەڵەکانیان ڕاپەڕێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە بەغداد بە فەرمی کاراکردنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی هاوڵاتیانی لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشن و بەرنامەی تایبەت بە کارتی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند. بەم هەنگاوەش هاوڵاتیان لەمەودوا بەبێ هیچ ئاستەنگێک و بە ئاسانی دەتوانن مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "نووچە تیڤی" ڕایگەیاند، هاوڵاتیان لە هەر شارێک بن، دەتوانن بە شێوازێکی ئاسان کارتی خۆراکیان بگوازنەوە بۆ لای بریکارێکی تر لە هەمان شاردا، ئەگەر بێتو شوێنی نیشتەجێبوونیان گۆڕیبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم مەرجەکانی گواستنەوەی خستەڕوو و گوتی:"پێویست دەکات هاوڵاتییەکە کارتی زانیاریی هەمان شوێنی هەبێت. مەرجیشە هاوڵاتییەکە کارتی زانیاریی ئەو ناوچە یان گەڕەکە نوێیەی هەبێت کە دەیەوێت کارتی خۆراکەکەی بۆ بگوازێتەوە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.