ڕاستەوخۆ

کۆنگرەی ستار: یه‌په‌ژه‌ نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادیی ژنان دەکات

reset font size increase font size

کۆنگرەی ستار ڕایگه‌یاند، یه‌په‌ژه‌ نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادیی ژنان دەکات و پێویستە لە ڕووی دەستوورییەوە دانی پێدا بنرێت، چونكه‌ بۆ پاراستنی خاک و مرۆڤایەتیی چەندین کاری قارەمانانەیان ئەنجامداوە.

ئەندامانی کۆنگرەی ستار، لە شاری چل ئاغا له‌ سنوری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژاڤای كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كەنەوە، یه‌په‌ژه‌ تەنیا هێزێکی سەربازیی نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی فکرییە و خەبات دژی نادادپەروەریی و تیرۆر دەکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دەکەن، یەپەژە گوزارشت لە ئازادیی و کەرامەتی ژنان دەکات و لە دژی تیرۆر وەستایەوە و قوربانییەکی زۆریدا بووەته‌ مۆدێلێک بۆ هەموو ژنێک کە بە دوای ئازادییدا دەگەڕێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، یەپەژە ڕابردوو نییە، بەڵکو شوناسێکی خەباتە، کە ڕەگ و ڕیشەی لە ویژدانی خەڵکدا داکوتاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.