ڕاستەوخۆ

لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژاڤای کوردستان نرخی نوێ بۆ سوتەمەنی دادەنرێت

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕێکاری نوێیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو شۆفێر و خاوەن مولیدانەی لە دەرەوەی ڕێسا بەرکارەکان نرخی سووتەمەنییان گران کردووە.

ئاژانسەکە نوسیوویەتی، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نرخی سووتەمەنیی پاڵپشتیکراوی بۆ مولیدە و پاسەکان گران نەکردووە، بەڵام خاوەن مولیدە و شۆفێرەکان بەبێ ڕێگەپێدانی لایەنی پەیوەندیدار کرێی گواستنەوە و نرخی ئەمپێریان لەسەر هاوڵاتییان بەرز کردووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ڕێگریکردن لەو سەرپێچییانە و خراپ بەکارهێنانی کارتی سووتەمەنی، لە 27ـی نیسانەوە لە تەواوی پارێزگای حەسەکە دەست بە سەرژمێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە کراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ 29ـی نیسان، شارەوانیی قامیشلۆ بۆ دیاریکردنی نرخی نوێ و جێگیرکردنی نرخی فەرمیی ئەمپێری کارەبا لەگەڵ سەرجەم خاوەن مولیدەکان کۆببێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.