نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5ـی 3ـی 2026 بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاندووه، لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ حزب و لایەنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، تاوەکو دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر و هەرێمی کوردستان و عێراق نەبنە بەشێک لە ململانێکان.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاته‌كان و دۆخی جەنگ لە ناوچەکە تاوتوێ كراوه.