دەم پارتی ڕایگەیاند، دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر پڕۆسەی چارەسەریدا حکومەت هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەناوە و بەم هۆیەشەوە کەمپەینی "هەر ئێستا هەنگاوی یاسایی" بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.
پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ماوەی ساڵێکە پرۆسەی چارەسەریی لە تورکیادا بەڕێوەدەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت هیچ هەنگاوێکی بەرجەستەی نەناوە کە بتوانێت دڵنیایی تەواو سەبارەت بە پڕۆسەکە بە گەلەکەمان ببەخشێت، هەربۆیەش لەپێناو پەرەسەندنی پڕۆسەی چارەسەری کەمپەینی "هەر ئێستا هەنگاوی یاسایی" ڕادەگەیەنین.
دەم پارتی، داوا لە ڕایگشتیی و سەرجەم هاوڵاتییان دەکات بە بەشداری کەمپەینەکە بکەن و بە هاشتاگی YasalAdımSimdi# لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆسەی چارەسەری ڕابگەیەنن.
پڕۆسەی چارەسەری، بە بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان، لە 28ـی شوباتی 2026ـدا دەستیپێکرد و لە ئێستاشدا چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی تورکیا لەپێناو پەرەسەندنی پڕۆسەکەدا دەستبکات بە هەموارکردنەوە و دەرکردنی چەند یاسایەکی نوێ.