پەرلەمانی بەنگلادیش بە زۆرینەی دەنگ، میرزا فەخڕوڵ ئیسلام عەلەمگیری بە سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژارد. میرزا عەلەمگیر تەمەنی 78 ساڵە و سەرۆکی گشتی پارتی نەتەوەیی بەنگلادیش بوو، عەلەمگیر بە 255 دەنگی بەڵێ و 88 دەنگی نەخێر بووە سەرۆکی وڵاتەکە و بەسەر کاندیدی ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامییەکاندا سەرکەوت.
سەرۆکی وڵات لە بەنگلادیش پۆستێکی باڵایە و ئەرکەکەی تا ڕادەیەکی زۆر ڕەمزی و فەخرییە، لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت. لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیران خاوەنی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە و کاروباری ڕۆژانەی وڵات و کابینەی حکومەت بەڕێوەدەبات.