ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل بۆردومانی چڕی لوبنانی کرد و زیاتر لە 300 کەس بوونە قوربانیی

reset font size increase font size

ئیسرائیل هێرشێکی چڕی کردە سەر لوبنان و زیاتر لە 80 کەس کوژراون، سەرۆکئەرکانی ئیسرائیلیش دەڵێت، بەردەوام دەبن لە لێدانی حزبوڵڵا.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئیسرائیل بەچڕیی هێرشی کردە سەر لوبنان و لەماوەی 10 خولەکدا زیاتر لە 100 بۆردومانی کردە سەر ناوچە جیاوازەکان لە بەیروت و بەقاع و باشوری لوبنان و زیاتر لە 300 قوربانیی لێکەوتەوە.

ڕاکان نەسرەدین وەزیری تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە چڕەی ئەمڕۆوە نزیکه‌ی 100 کەس کوژراون ژمارەی بریندارەکانیش زیاتر لە 200 کەسە و نەخۆشخانەکان پڕن لە کوژراو و بریندار.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەیال زەمیر سەرۆکئەرکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆردومانی حزبوڵڵایان کردوە و 100 پێگەیان بە ئامانجگرتوە، بە هەموو توانایاشیانەوە بەردەوامدەبن لە لێدان لەو گروپە.

لای خۆشییەوە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئۆپراسیۆنی ئەمڕۆیدا سوپای ئیسرائیل هەوڵی بە ئامانجگرتنی نەعیم قاسمی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای داوە، بەڵام پێناچێت لەوکاتەدا لەو جێگەیەبووبێت کە بۆردومانکراوە.

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ جەنگی ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل، هه‌ر ساتی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌، نه‌ته‌نیاهۆ گوتی، لوبنان ناگرێته‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ریشدا ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی، پێویسته‌ ئاگربه‌ست لوبنانیش بگرێته‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.