ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نەینەوا لە هەولێرەوە بەردەوامن

reset font size increase font size

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانە ئاوارانەی پارێزگای نەینەوا، کە ئێستا لە کەمپەکانی هەولێر نیشتەجێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ی ئایاری 2026، عەلی عەباس جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 2 هەزار و 100 ئاوارەی ناوچەکانی خوارووی عێراق، ئەنبار، سەلاحەدین و نەینەوا لەنێو کەمپەکانی هەولێرن، کە زۆربەیان خەڵکی نەینەوان و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەستی پێ کردووە بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەیان.

عەلی جەهانگیر گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان باسیان لە کەمیی بودجە کردووە، بەڵام وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتە خۆجێییەکان کار دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، تاوەکو ڕێگە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان خۆش بێت.

عەلی جەهانگیر ڕاشیگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کراوە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکی، یاسایی و کارگێڕییەکان، تاوەکو خێزانەکان بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان".

گوتەبێژی وەزارەت باسی لەوە کرد، فەوتانی بەڵگەنامە فەرمییەکان، وێرانبوونی خانوووبەرە و کێشە عەشایەرییەکان لە دیارترین ئەو گرفتانەن، کە ڕێگرن لە گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارەکان. هەروەها ئاشکرای کرد، چاوەڕێی دەستبەکاربوونی وەزیری نوێ و تەواوبوونی پێکهاتەی حکومەتی نوێن بۆ یەکلاییکردنەوەی تەواوی دۆسیەی کۆچبەران.

پارێزگای نەینەوا یەکێکە لەو ناوچانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە کاتی هێرشەکانی داعشدا و هێشتا بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.