ڕاستەوخۆ

رێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین: هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجان بێکارییە

reset font size increase font size

رێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئامارێک لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین ڕێژەی بێکاری 54.7٪ ـە و لە سنووری پشدەریش 86.1٪ ـە، کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر مەترسیدارە و هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجانیش بێکارییە.
ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجان بێکارییە، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین ڕێژەی بێکاری 54.7٪ و لە سنووری دەڤەری پشدەریش 86٪ە، کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر مەترسیدارە.
ڕاشیگەیاند، لە سنوورەکەدا و بەتایبەت لە دەڤەری پشدەر هیچ دەرفەتێکی کار، نە لە کەرتی حکومیی و نە لە کەرتی تایبەت بۆ گەنجان بوونی نییە، کە ئەمەش گەنجانی بێهیوا کردووە بە جۆرێک، کە زۆر بە ئاستەم گەنج کاری دەستدەکەوێت و ئەوەی کە کاریشی هەیە مانگانەکەی لە 200 هەزار تێپەڕ ناکات، ئەمەش وایکردووە، گەنجان نەتوانن خۆیان بژێنن و پڕۆسەی هاوسەرگیری پێکبهێنن و خەون و خولیاکانیان بەدیبهێنن بۆیە کۆچدەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی باڵانسی جێندەری بە جۆرێک کە لەخوێندنگە و پەیمانگە و زانکۆکاندا بە ڕوونی ببینرێت و ڕێژەی کوڕ زۆر کەمبووەتەوە.
باسیلەوەشکرد، لە پێشووتردا 70-80 گەنج لە شەوێکدا کۆچیان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە، ئەوا ئەگەر هەیە لە هەر شەوێکدا 100 گەنج کۆچبکات، لە ساڵی 2023 ئاماری بێکاری گەنجان لە دەڤەری پشدەر 70٪ بوو بەڵام ئەمساڵ ڕێژەکە بەرز بووەتەوە بۆ 86٪ و تادێت بارودۆخەکە خراپتر دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.