ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەو پەیوەندییهدا هەردوولا دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد و نیگەرانیی قوڵی خۆیان بەرانبەر بە پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان دەربڕی.
باس لهوهشكراوه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرد.
راشیانگەیاندووە، پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە چڕتر بکرێنەوە، هاوڕاشبوون لەسەر ئەوەی، کێشەکان تەنیا لە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.