ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی له زاری سێ سه‌رچاوه‌وه ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه له‌ته‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی و یه‌كێتی ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێ، په‌یوه‌ندی به دۆخی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هه‌بووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕه‌كه، کوردانی عێراق پەیوەندیی قوڵیان لەگەڵ کوردی ناو ئێران‌دا هەیە، ئەمەش وەک خاڵێکی بەهێز بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەبینرێت.
سەرچاوەیەک کە زانیاریی دەربارەی پەیوەندییەکە هەبوو بە ئەکسیۆسی وتووە "پەیوەندییەکە زۆر هەستیار بووە" و ئامادەنەبووە وردەکاریی ناوەرۆکەکەی باس بکات.
باس له‌وه‌شكراوه، تره‌مپ باسی له چوونی هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران كردووه كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستانن و داوایكردووه كارئاسانی بۆ چوونی ئه‌و هێزانه بكرێت بۆ ناو خاكی ئێران.
سەرچاوەیەکی دیکە وتویەتی، پەیوەندییە ته‌له‌فونییه‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی كورد چنینەوەی ئەو لۆبیکردنە بووە کە چەند مانگێکە بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل لە پشت پەردەوە كاری بۆ دەکات، "ئیسرائیل پەیوەندیی ئەمنی و سەربازی و هەواڵگریی نزیکی لەگەڵ کوردەکانی سوریا و عێراق و ئێران‌دا هەیە".
بەرپرسێکیش كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه به ئه‌كسیۆسی گوتووه، "تێڕوانینە گشتییەو بەدڵنیاییەوە تێڕوانینی ناتانیاهۆش ئەوەیە کە کوردەکانی ئێران لە لانەکانیان دێنە دەرەوە و ڕادەپەڕن".
هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، لە زاری بەرپرسانی فەرمیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی نیشانداوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو گروپانەی لە نێوخۆی ئێران‌دا، خواستی ئەوەیان هەیە چەک هەڵبگرن بۆ ڕوخاندنی ڕژێم.
بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، ترەمپ ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو، لەگەڵ سەرکردە کوردەکان قسەی کردووە و بەردەوامە لە پەیوەندی و کارکردن لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییەکانی دیکەش.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات، بۆردومانی پێگەکانی حکومەتی ئێران لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لە لایەن ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، ڕێگە بۆ پێشڕەویی کوردەکان خۆش دەکات.