ڕاستەوخۆ

سبەى هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

reset font size increase font size


وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەى هاوکاریى دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.

دواى ئەوەى ڕۆژى 12ـی ئەم مانگە، هاوكاری دارایی هاوپەیمانان، بۆ مانگی دوو خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، وا بڕیارە بەچوار رۆژ دابەش بکرێت و سبەى یەکەم ڕۆژ دەبێت.

مانگانە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرپەرشتیی ئەمریکا، بڕێک پارە وەکو هاوکاری دارایی دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، دواتر بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

ئامانج لەم هاوکارییە، پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوکارییە داراییەکە، تەنها ئەو هێزانە دەگرێتەوە کە چوونەتە سەر میلاکی وەزارەتەکە و ڕێکخراونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.