ڕاستەوخۆ

وەزیری کارو کاروباری: چاکسازییەکان دوو هێندەی توانای خۆیان سزادراویان تێدایە

reset font size increase font size

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی توانای خۆیان سزادراویان تێدایە.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا لە سلێمانی ئاماژەی بە قەرەباڵخیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، ''هەر یه‌كه‌یان بۆ ڕاگرتنی 990 سزادراو دروست کراون، بەڵام دوو هێندەی توانای خۆیان و بگرە زیاتریش سزادراویان تێدایە.

گوتیشی، چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەزار و 700 سزادراوی تێدایە، لە چاکسازیی گەورانی هەولێر دوو هەزار و 200 سزادراو و لە دهۆکیش نزیکەی هەزار و 500 سزادراو هەن.

بۆ چارەسەرکردنی گرفتی قەرەباڵخیی چاکسازییەکانیش گوتی، ''یان دەبێ پەرلەمان لێبووردنێکی گشتی دەربکات، یان حکومەت چاکسازییەکی گەورە دروست بکات، ئەوەش پارەیەکی زۆری پێویستە و لە دەسەڵاتی وەزارەتدا نییە".

سێ چاکسازیی گەوران لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆکن، ئەوەش جیا لە سێ چاکسازیی ژنان و منداڵانیش، کە لە هەر سێ پارێزگاکەدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.