ڕاستەوخۆ

دورزه‌کان دژی ‌هێرشەکانی حکومەتی کاتیی سوریا ڕژانە شەقامەکان

reset font size increase font size

هەزاران هاوڵاتی دورزی سوەیدا لە دژی هێرشەکانی حکومەتی کاتیی سوریا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئانها، لە خۆپیشاندانەکەدا هاووڵاتییان داوای گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەیان كردووه‌ پێشتر لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراون، له‌گه‌ڵ ڕادەستکردنەوەی ئەو گوندانەی لەلایەن حکومەتی کاتییەوە کۆنتڕۆڵکراون.
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ داواكارییه‌كانی دروزه‌كان، گەرەنتیکردنی مافی خۆبەڕێوەبەری و وەستاندنی هێرشەکانی حکومەتی کاتیی بووە.
ئەو خۆپیشاندانەی دورزەکان دوای ئەوە دێت، له‌ ماوه‌ی رابردوودا هێزەکانی حکومەتی کاتیی هێرشیانکردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پاراستنی سوەیدا كه‌ دروزه‌كانی تێدا نیشته‌جێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.