ڕاستەوخۆ

نەته‌نیاهۆ: ئه‌و كه‌سه‌مان كوشت دژی ئیسرائیلییه‌كان پیلانی داده‌نا

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، جگە لە سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران، هاوكات فەرماندەی یەکەی 840ی هێزی قودسی هەمان سوپایان کوشتووە کە تۆمەتبار بووە بە داڕشتنی پیلان دژی هاوڵاتییانی ئیسرائیلی.

بنیامین نەتانیاهۆ، ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕی ئێكس بڵاویکردەوە، ئەسغەر باقری، فەرماندەی یەکەی 840ی هێزی قودسی سوپای پاسداران کوژراوە.

گوتیشی "باقری یەکێک بووە لە هێزە باڵاکانی حکومەتی ئێران کە دەستی لە کوشتنی هاوڵاتییانماندا هەبووە."

ئەم ڕاگەیاندنەی نەتانیاهۆ دوای ئەوە دێت پێشتر هەواڵی کوژرانی مەجید خادمی، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بڵاوکرابووەوە.

یەکەی 840ی هێزی قودس، بە یەکەیەکی "نهێنی" دادەنرێت، بەرپرسە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و هێرش لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران.

تاوەکو ئێستا بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ئێران بە فەرمی کاردانەوەیان بەرانبەر ئەم لێدوانانەی نەته‌نیاهۆ و هەواڵی کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای پاسداران نەداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.