ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی ستۆپ: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەنزیندا شکست هێناوە

reset font size increase font size

ڕێکخراوی "ستۆپ" بۆ چاودێری و پەرەپێدان لە ڕاپۆرتێکدا شکستی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەنزین لە ماوەی نێوان ٦ی حوزەیران تا ٨ی ئابی ٢٠٢٦ ئاشکرا کرد، کە تێیدا نرخەکان گەیشتنە ئاستێکی پێوانەیی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کاتێکدا نرخی نەوتی جیهانی ١٠٪ دابەزیوە، بەنزین لە هەرێمی کوردستان ٤٠٪ گران بووە و نرخی بەنزینی سوپەر گەیشتووەتە ٢,٥٠٠ دینار.

هەروەها سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی تەنها ٢٠٪ی پێداویستی شوفێران پڕ دەکاتەوە و بڕیارە نەگونجاوەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە، ڕێکخراوەکە داوای قەدەغەکردنی هەناردەی بەنزین و جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکەی وەزیری نەوتی عێراق دەکات، کە بریتییە لە وەرگرتنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرامبەر دابینکردنی بەنزیندا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.