ڕۆژی پێنجشەممە، 27ی ئابی 2026، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە سەرپەرشتیی تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی پارتەکە لە بارەگای سەرەکیی خۆی لە ئەنقەرە کۆبووەوە.
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چارەسەری و تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانە بۆ سازدانی کۆنگرەی سەرانسەریی حیزبەکە کە بڕیارە لە 6ی ئەیلوولی داھاتوودا بەڕێوەبچێت.
تەوەرێکی گرنگی دانوستانەکان تایبەت بوو بە پێکهێنانی دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و لیژنە لاوەکییەکانی، بەتایبەت لیژنەی لاوەکیی چەکدانان و هاوئاهەنگیی ستراتیژی، کە چاوەڕوان دەکرێت عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵێکی سەرەکی تێدا بگێڕێت.
ئەم جوڵە سیاسییانە دوای پەسندکردنی پرۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" دێت لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە لە 10ی ئابی 2026 بە دەنگی 468 پەرلەمانتار، کە پاشان لە 17ی ئاب لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە واژۆی لەسەر کرا و چوو باری جێبەجێکردنەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە 24ی ئاب، لیژنەی بەدواداچوون و هاوئاهەنگی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان ئەنجامدا.