ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: کوشتنی سیپان هیزنی و ڕووداوەکانی کۆبانێ ئیستفزازییەکی ڕوونن

reset font size increase font size

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ڕاگەیەندراوێکدا، کوشتنی سیپان هیزنی و ئەو دەستێوەردانە ئەمنییەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیندانییان لە کۆبانێ، بە توندی سەرکۆنە کرد و بە "ئیستفزازییەکی ڕوون و ئاشکرا" ناوی بردن.

لە بەیاننامەکەی دەم پارتیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و خەڵکی ڕۆژاڤا کرابوو و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خوازراوە. پارتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە کوشتنی سیپان هیزنی لە لیوای حەسەکە لەم قۆناغە هەستیارەی پڕۆسەی یەکگرتن لە سووریا، لەگەڵ شێوازی دەستێوەردان لە زیندانی کۆبانێ، هەنگاوێکی ئاشکرایە بۆ تێکدانی دۆخەکە.

دەم پارتی داوای کردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە هەردوو ڕووداوەکە بکرێت، هۆکارەکان بە ڕوونی ئاشکرا بکرێن و بەرپرسان بە بێ ڕەچاوکردنی پلە و پۆست سزای خۆیان وەربگرن.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە کشانەوەی ئەو هێزە ئەمنییانەی لە حەڵەبەوە بۆ کۆبانێ گواستراونەتەوە، گونجاوترین هەنگاوە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان، و داوای لە ڕژێمی دیمەشق کردووە خۆی لە دەستێوەردانی زیاتر بپارێزێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.