سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر داواده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراق گروپ و میلیشیا له یاساده‌رچووه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات كه ئێستا بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەر و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، هه‌ردولا هاوڕابوون میلیشیا و گروپە لە یاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات.
هه‌روه‌ها سەرکۆنەی ئەو هێرشانه‌یان کردووه دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەر و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.