پارێزگاری هەولێر ده‌ڵێت، تا ئێستا زیاتر له 500 هێرشی جۆراوجۆر كراونه‌ته سه‌ر هه‌ولێر و چه‌ندین زیانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 هێرشی جۆراوجۆر کراوەتە سەر هەولێر، بەهۆیانه‌وە زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ بیانوویه‌ك نیه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت سته‌مه و له هاوڵاتیان ده‌كرێت و پێویسته حكومه‌تی عێراق ڕێگری بكات، رێگرییه‌كانیش ته‌نها به به‌یاننامه نابێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی كارایه و لە بەرزترین ئاستیدا جێگیرکراوە و بەردەوامە لە کارەکانی.
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ڕۆژانه به به‌رده‌وامی هێرش ده‌كرێته سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام زۆرینه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر هه‌ولێر بوون به‌هۆی بوونی بنكه و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاره‌كه.
هێرشه‌كانیش له‌لایه‌ن سوپای پاسداران و گروپه‌كانی عێراقه‌وه كه نزیكن له ئێرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن و به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانیان له ئه‌ستۆ گرتووه.