بەگوێرەی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، بڕیارە ئەمڕۆ دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە کۆبوونەوە پێنج ڕۆژییەکەی ئەنجومەنی ناوەندی بەڕێوەبردنی حزبەکەی هەبێت.
دەشڵێت، لەماوەی ئەم کۆبوونەوە پێنج ڕۆژەدا بەچڕی گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی هەوموارکردنەوە و دەرکردنی یاسای نوێ بۆ پڕۆسەی چارەسەری لەلایەن پەرلەمانی تورکیا، جەنگی نێوان ئێران-ئەمریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر تورکیا و ناوچەکە بەگشتی و چالاکییەکانی دەم پارتی لە باکوری کوردستان و تورکیا بەبۆنەی جەژنی یەکی گوڵان ڕۆژی جیهانی کرێکاران کراوە.
کۆبوونەوەکەی دەم پارتی لە 7ـى نیسان تاوەکوو 12ـى نیسان بەردەوام بوو و چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ پلانی داهاتووی حزبەکە لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی چارەسەری لە تورکیا و هەنگاوە کردارییەکان و چەندین بابەتی تر ئاشکرا بکرێت.
