کەمێک پێش ئێستا نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق بە سەردانێک گەیشتە شاری سلێمانی.
لەکاتى گەشتنى بە فڕۆکەخانەى جەلال تاڵەبانى سەرۆککۆمارى نوێی عێراق لەلایەن بەرپرسانى یەکێتى و پارێزگارى سلێمانى پێشوازى لێکرا.
بڕیارە نزار ئامێدى سەردانى مەزارى جەلال تاڵەبانى بکات و پاشان لەگەڵ مەکتەبى سیاسى یەکێتى کۆببێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى 11ـى ئەم مانگە نزار ئامێدى وەک شەشەمین سەرۆککۆمارى عێراق لە دوایی ڕووخانى ڕژێمى بەعس هەڵبژێردرا.