ڕاستەوخۆ

بومەلەرزەیەک سنووری گەرمیانی هەژاند

reset font size increase font size

بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و لە نێوان شارەکانی کەلار و خانەقین، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە ڕوویدا و هاوڵاتیانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.

کاتژمێر 7:56 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەکەی هەژاندووە، کە چەقەکەی ناوچە شاخاوییەکانی باوە ئیسماعیل بووە لە قوڵایی 13 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا.

شیروان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی، لەبارەی زانیارییە تەکنیکییەکانی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، شوێنی بوومەلەرزەکە 13 کیلۆمەتر لە خانەقین و 21 کیلۆمەتر لە کەلارەوە دوور بووە و گوتی: "بەهۆی نزیکی و قوڵاییەکەیەوە، هاوڵاتیانی ناوچەکە بە ڕوونی هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە".

شارەزاکەی کەشناسی راشیگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی لەبارەی زیانی گیانی یان مادی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیەوە تۆمار نەکراوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی سنوورەکە دروست کردووە".

لایەنە پەیوەندیدارەکان جەختیان لەوە کردەوە، ناوچە شاخاوییەکانی باوە ئیسماعیل چەقی سەرەکی بووە و گوتیشیان: "لێکۆڵینەوە و چاودێری دۆخەکە بەردەوامە بۆ هەر ئەگەرێکی تر".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.