ڕاستەوخۆ

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەن

reset font size increase font size

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕاسپاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەن و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەریی کێشەکان دەکەنەوە.

دوای کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانەوە، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە جیا پیرۆزباییان لە ناوبراو کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا، پشتیوانیی خۆی بۆعەلی زەیدی درەبڕێوە. داوای سەرکەوتنیشی بۆ کردووە لە ئەرکەکەی، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیری نیشتیمانیی کە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی گەلانی عێراقبێت.

لەلایەکی دیکەوە مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد و ڕایگەیاند، "پشتیوانی دەبن لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەما دەستورییەکان و هیوادارن سەردەمێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق دەستپێبکات".

هاوکات بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد و ڕایگەیاند، "هاوکار و یارمەتیدەری دەبن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا و گشتگیر بۆ دەربازکردنی عێراق لەو قەیرانە ئابوریی و ئەمنییانەی دووچاری هاتووە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.