ڕاستەوخۆ

كارمه‌ندێكی پرۆژه‌ی ڕووناكی به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ستدا

reset font size increase font size

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە شاری ده‌ربه‌ندیخان کاتی کارکردن لە پڕۆژەی کارەبای ڕووناکیی و بەستنی پێوەری کارەبادا، گەنجێک بەناوی ڕاستی نەسڕەدین بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، ئەندامی تیمی کارکردنی پڕۆژەی ڕووناکیی بووە.

 له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌، ئامانج کەساس قائیمقامی دەربەندیخان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووه‌، تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکیی ماوەی هەفتەیەکە لە شارۆچکەکەدا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی کارەبای 24 کاتژمێریی بگەیەننە دانیشتوانی ناوچەکە، بەڵام ئەمڕۆ یەکێک لە ئەندامەکانیان لەو پێناوەدا گیانی بەخشی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.