ئێران ده‌ستگیركردنی 38 كه‌سی دیكه‌ی به تۆمه‌تی "سیخوڕییكردن" بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.
داواکاری گشتیی پارێزگای ئەردەبیل ڕایگەیاند، 36 کەسییان بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن دەستگیرکردووە.
ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر كراون، پێشتر وێنە و ڤیدیۆی بنکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران بۆ دوژمن و تەلەڤزیۆنەکانی دژبەری حکومەت ناردووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ده‌ستگیركراوه‌كان تۆمه‌تبارن به "خیانه‌تكردن له نیشتمان".
له لایه‌كی دیكه‌وه، دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران لە سمنان ڕایگه‌یاند، دوو کەسیان بەتۆمەتی "ئەندام لە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" دەستگیرکردووە.
دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران ده‌شڵێت، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی مۆساد، له كاتی جه‌نگی 12 ڕۆژه‌دا، زانیاریی هه‌واڵگرییان له‌سه‌ر به‌رپرسان و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران كۆكردووه‌ته‌وه و ناردویانه بۆ ئیسرائیل.
له ماوه‌ی 40 ڕۆژی ڕابردووی جه‌نگدا، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران سه‌دان كه‌سی به تۆمه‌تی سیخوڕییكردن ده‌ستگیركردووه و ژماره‌یه‌كی زۆریشی به هه‌مان تۆمه‌ت له‌سێداره‌داوه.