بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی بەرنامەی سیسیتمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی مانگانەی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ڕاگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمەش بۆ سەلامەتی و بەفیڕۆنەچوونی پارەی هاووڵاتیان و جێبەجێبوونی خزمەتگوازاریەکانیانە، بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی سیستەمەکەدان تا چارەسەر دەکرێ، بەرنامەکە بە راگیراوەیی دەمێنێتەوە.