ئه‌مریكا سزاكانی بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتیی ئێران توندتر ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی خولێكی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له عومان.
تۆمی بیگۆت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، سه‌رۆك تره‌مپ سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوشاری توند بكرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ژێربار و مل بۆ داواكارییه‌كان بده‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا واشنتۆن ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران و چالاكیه نا یاساییه‌كانی له‌و بواره‌دا سنوردار بكرێت.
ده‌شڵێت: له چوارچێوه‌ی سزا نوێكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، 15 ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته و دوو هاوڵاتی ئێرانی و 14 كه‌شتیی كه كاری بازرگانیی به نه‌وتی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، سزا دراون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌بری خه‌رجكردنی داهاتی نه‌وت له ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆشگوزه‌رانیی وڵاته‌كه و هاوڵاتیه‌كانی، له بواری سه‌ربازیی و چالاكیی نا یاسایی و پشتیوانیی گروپه له یاسا ده‌رچووه‌كان خه‌رج ده‌كات كه بونه‌ته نا سه‌قامگیریی بۆ ته‌واوی جیهان،.
سزا نوێكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتیی ئێران، له‌كاتێكدایه گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن رۆژی هه‌ینیی ٦ی شوبات له عومان به‌ڕێوه‌چوون.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویانكرده‌وه: گفتوگۆكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران له عومان بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن نیه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێستی ئێران بزانن.