فەرماندەیی گشتیی یەکەی پاراستنی ژنان "یەپەژە" بە بۆنەی ١٢ەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە شنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە تاوانێکی قێزەون بووە.
جەختی کردەوە کە برینی شنگال تەنها بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان، ئاوەدانکردنەوە و خۆبەڕیوەبەریی ساڕێژ دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، یەپەژە ڕەخنەی توند لە هەڵوێستی هێزەکانی پەیوەندیدار لەو سەردەمەدا دەگرێت کە بە گوتەی ئەوان لەو کاتە دژوارەدا بەرپرسیارێتییان جێبەجێ نەکرد،.
لەهەمان کاتدا ستایشی بەرخۆدانی مێژوویی و تێکۆشانی ئازادیخوازان کرد کە ڕێگرییان لەو پلانە تاریکە گرت.
هەروەها یەکینەکانی پاراستنی ژنان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی هەزاران ژن و منداڵی ئێزدیی ڕفێنراو لەدەست داعش جێبەجێ بکەن.
دووپاتیان کردەوە کە تەنها گەرەنتی بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی پەرەپێدانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و ناساندنی فەرمیی مافەکانیانە.