14 کەسایەتیی نێودەوڵەتیی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری دامەرێنەری پەکەکە دەکەن.
ئەو کەسایەتیانە لە سیاسەتمەدار و براوەی خەڵاتی نۆبڵ پێکهاتوون، لەمیانەی بەشداریکردنیان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم چارەسەری سیاسی نەمێنێت پێویستە مەرجەکانی گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان کۆتاییان پێ بێت و پێوەرەکانی مافی هیوا کە گەرەنتییەکی یاساییە، جێبەجێ بکرێت.
شیرین عەبادی، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی 2003 دەڵێت، ئۆجالان نیازپاکی خۆی نیشان داوە و پێویستە لە ئێستادا گۆشەگیریی سەر ناوبراو هەڵگیرێت و دەوڵەتیش هەنگاوی پێویست بۆ پڕۆسەی ئاشتی بنێت.