ڕاستەوخۆ

بەهۆی ئاهەنگێڕانەوە ژنە هونەرمەندێکی ئێرانی سزای 4 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

reset font size increase font size

هونەرمەندی مۆسیقای نەریتی و کلاسیکی ئێرانی، هێڤا سەیفیزادە، ڕایگەیاند کە بەهۆی پێشکەشکردنی کورتە مۆسیقایەک لە شوباتی ٢٠٢٥، سزای ٤ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

هێڤا سەیفیزادە لە گرتەڤیدیۆکەوە کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیارەکە دوای ئەوە دراوە کە ناوبراو لە هۆڵی "ئیمارەت ڕووبەڕوو" کورتە ئاهەنگێکی ساز کردووە و لەدوای ئەو چالاکییەش دەستبەسەر کراوە.

ئەو هونەرمەندە ڕوونیشی کردووەتەوە کە لە کاتی چالاکییەکەدا تەنها چەند پارچە شیعرێکی سەعیدی شیرازی خوێندووە، و پرسیاری ئەوە دەکات کە ئەم کارە چۆن دەتوانرێت وەک پەرەپێدانی " لەشفرۆشی" لێکبدرێتەوە.

سەیفیزادە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تانەی لە بڕیارەکە داوە و داوای لە دادگای پێداچوونەوە کردووە کە بەبێلایەنانە و بە پشتبەستن بە بەڵگەکان دۆسییەکەی دابڕێژێتەوە، و تاوەکو دەرچوونی بڕیاری کۆتایی لە ڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.