ڕاستەوخۆ

ئایگول دۆکوو: ژیانمان لە مەترسیدایە

reset font size increase font size

 

ئایگوڵ دۆکوو، خوشکی گوڵستان دۆکوو ڕایگەیاند: دوای شەش ساڵ نهێنییەکی نوێمان لەبارەی کەیسی گوڵستانەوە زانیوە بەڵام ئێستا ژیانمان لە مەترسیدایە، ئەگەر شتێک بەسەر من و خێزانەکەمدا بێت دەبێت بزانن بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی "تونجای سۆنەل" پارێزگاری ئەو کاتەی دێرسیمە.

دۆکوو ڕایگەیاند: دوای شەش ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی گوڵستان، ئێستا دۆسیەکەی چووەتە بەشی تاوانەکانەوە و زانیاری و بەڵگەکان زۆر بەهێزن.

دۆکوو ئاماژەی بەوە کرد: دوای شەش ساڵ نهێنییەکمان زانیوە و نهێنییەکە هێندە بەهێزە، دەتوانێت ڕەوتی بەڕێوەچوونی دۆسییەکە بە تەواوی بگۆڕێت.

دەشڵێت: لە یەکەم ڕۆژی دیارنەمانی گوڵستانەوە دۆسییەکەیان وەک دۆسییەی خۆکوشتن ناساند، ئەمەش وایکرد دۆسییەکە بەلارێدا ببرێت.

هەروەها ووتی: تونجای سۆنەل پارێزگاری ئەوکاتەی دێرسیم، بە شێوەیەکی شەخسی دۆسییەکەی بەڕێوەبرد فشاری خستەسەر خێزانەکەم. بەرپرسی ئەوکاتەی Ișkur بە خێزانەکەمی وتووە: باوەڕ بە قسەی پارێزگار بکەن کچەکەتان خۆی کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشدا: تەنانەت غەواسەکانیش بە نهێنی پێیان ووتین، تەرمی کچەکەتان لەناو ئاودا نییە پارێزگار فریوتان دەدات.

دۆکو ووتی: داودوەر و یەکەکانی دەوڵەت ئیتر بەباشی دەزانن کە تیۆری خۆکوشتن بەتەواوی داڕماوە، هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە دۆسییەکە بە ڕوونی سەرنجی لەسەر کوشتن بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.