کۆتایی هەفتە دەرفەتێکی باشە بۆ وازهێنان لە زەنگی ئاگادارکردنەوە و بەسەربردنی چەند کاتژمێرێکی زیاتر لەناو جێگا. ئەو کەسانەی ئەم دەرفەتەیان بۆ دەڕەخسێت دەتوانن قەرەبووی ئەو خەوە بکەنەوە کە بە درێژایی هەفتەکە بەدەستیان نەهێناوە.
بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر ئەم سیستەمە بە پێچەوانەوە ڕووبدات؟ ئایا هەڵگرتنی خەو دەتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی بێخەوی شەوانە؟
بەگوێرەی توێژینەوە هەندێک لە توێژەران، هەڵگرتنی خەوی پێشوەختە دەتوانێت تاکتیکێکی کاریگەر بێت. مێشکمان دەتوانێت سەرچاوەکان هەڵبگرێت بۆ بەکارهێنانی لە کاتێکی تردا و ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی توانای مەعریفی بەرز لە ماوەی بێ خەویدا.
کەواتە ئەم بیرۆکەیە تا چەندە کاریگەرە کە بەم شێوەیە لەناو ئەکاونتە تەندروستییەکانی تۆڕی تیکتۆک ناوبانگی بەدەستهێناوە؟
هاوشێوەی هەڵگرتنی پارە لەناو هەژماری بانکیدا بۆ بەکارهێنانی لە داهاتوودا، چەمکی هەڵگرتنی خەو بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩دا لەلایەن توێژەرانی خەوەوە لە ئەمریکا لێکۆڵینەوەی لەسەرکرا.
تیمەکە بە سەرۆکایەتی تریسی ڕوپ، توێژەری سەربازی لە زانکۆی ویلایەتی یوتا تاقیکرایەوە. تاقیکردنەوەکە لەسەر کۆمەڵێک سەرباز ئەنجامدرا.
٢٤ سەبازییان بەسەر دوو گروپی جیاوازدا دابەشکرد و ڕێگەیان بە گروپێکدا لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر بخەون و گروپەکەی تریش بۆ ماوەی هەفتەیەک دە کاتژمێر بخەون.
هەفتەی دواتر بڕیارییاندا، هەریەک لە سەربازەکان تەنها سێ سەعات بخەون و لە هەفتەی سێیەمیشدا خشتەکە گۆڕا بۆ خەوتنی هەشت سەعاتی لە ڕۆژێکدا.
ئەنجامەکان سەرنجڕاکێش بوون، ئەوانەی ڕێگەیان پێدرا لە هەفتەی یەکەمدا سێ کاتژمێری زیادە خەو هەڵگرن، لە هەفتەی دووەمدا وریاتر بوون و توانای سەرنجدانیان زۆرتر بوو. هەروەها لە هەفتەی سێیەمدا خێراتر گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی.
پرۆفیسۆر کلێرمان دەڵێت: زۆربەی خەڵک پێیانوایە کەڵەکەبوونی خەو کاریگەرە، لەوانەیە پێیان وابێ شتێکی باشە کە خۆیان بێبەش بکەن لە خەو لە کاتێکدا کە پێشتر بەباشی خەوتوون.
دەڵێت: ئەم کردارە بەو واتایە دێت خۆیان لە شتێکی بنەڕەتی بێبەش دەکەن، ڕاستە پشتگیری لە قەرەبووکردنەوەی خەوی لەدەستچوو دەکات بەڵام خەوتنی زیاتر لە ٤٥ دەقە لە نیوەڕۆ دەبێتە هۆی "ئیسێریای خەو" ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ خەمۆکی.
ئاماژە بەوەش دەکات: خەوتن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دەتوانێت قەرەبووی خەوی لەدەستچوو بکاتەوە، مەیلی خەوتن زیاتر لە ١٢ کاتژمێر ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی بنەڕەتی لە مرۆڤ دا.