ڕاستەوخۆ

ئه‌مڕۆ ئێران رەشنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی دەخاتەڕوو

reset font size increase font size

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئێران رەشنووسی ئەتۆمی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەخاتەڕوو بۆ کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنج شەممە، هەروەها رۆژنامەکە چەند خاڵێکی کردوه‌تە پێوەر بۆ رێککەوتن یان لێدان لە ئێران.

رۆژنامەکە پرسی یەکەمی بەستووەتەوە بە، وتاری رۆژی چوارشەممەی دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم کۆنگرێسدا، کە ئەوە یەکەم وتاری ترەمپە لەدوای دەستبەکاربوونیەوە لەبەردەم کۆنگرێس.

هۆکاری دووەمیشی گەڕاندوه‌تەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەمڕۆی ئێران، کە هەتا چەند ئامادەیی تێدایە لەگەڵ ئەمریکا بگاتە رێککەوتن.

رۆژنامەکە هۆکاری سێیەمی گەڕاندووەتەوە بۆ سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هندستان بۆ ئیسرائیل کە لەگەڵ سەردانەکەیدا زۆر تەوەر دەگۆڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، جارێد کوشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا، بە دۆناڵد ترەمپیان راگەیاندووە، پەلە نەکات لە هێرشکردنە سەر ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.