عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکەپە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا تیشکی خستە سەر پرۆسەی ئاشتی و ڕایگەیاند، ئەو کۆمیتە و لێژنە و خشتانەی بۆ پڕۆسەی ئاشتی پێکهێنراون، بە خێرایی بەردەوامن لە کارکردن.
عومەر چەلیک ڕەتی کردەوە، گوتەی هەندێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکان سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی یاسای چوارچێوە ڕاست بن و جەختی کردەوە، مەرجی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە بریتییە لە چەکدانانی گشتیی ڕێکخراوەکە، کۆتاییهاتنی تەواوی چالاکییەکانیان و کۆبوونەوەی ئەندامەکانیان لەو شوێنانەی، کە لەلایەن میکانیزمی هاوبەشەوە دیاری دەکرێن.
گوتەبێژی ئاکەپە هەروەها ئاماژەی بەوەدا، یەکگرتنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا و لێدوانی 11ی ئەیلوولی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی چەک بۆ دەستی دەوڵەت، دوو دەستکەوتی گرنگن، و بە چەکدانانی گرووپەکان لە عێراق، ناوچەی چیاکانی شنگالیش دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی دەوڵەتی عێراقەوە، ئەمەش بەشێک دەبێت لە پێشکەوتنە گرنگەکانی پرۆسەکە.