ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گرانکردنی دۆلار دەدات

reset font size increase font size

لە دانیشتنەکەدا، بە کۆکردنەوەی زیاتر لە 60 واژۆ لەلایەن ئەحمەد شەممەرییەوە، خشتەی کۆبوونەوەکە گۆڕدرا و پەرلەمانتارانی کوردیش پشتگیریی خۆیان بۆ دانیشتنی تایبەت لەسەر ئەم بابەتە دەربڕی.

هاوکات لەسەر داوای پەرلەمانتاران سۆزان دەڕاجی و ئەحمەد ساعدی، ڕەزامەندی لەسەر بانگهێشتکردنی فالح ساری، وەزیری دارایی و نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندی، درا کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 8ی تشرینی یەکەم، بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی بڕیارەکە ئامادەی پەرلەمان ببن.

لە لایەکی ترەوە، محەممەد هادی شەممەری واژۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆکردەوە تاوەکو بەهای دینار بۆ نرخی پێشووی (1300 دینار) بگڕێنرێتەوە، هەرچەندە عوادی عەواد، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان، پێیوایە ڕاگرتنی بڕیارەکە کارێکی ئەستەمە.

بە گوێرەی ئەو بڕیارەی، لە 6ی تشرینی یەکەمدا دەرچوو و لەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، نرخی کڕینی دۆلار لە بانکی ناوەندی بۆ 1,500 دینار، فرۆشتن بە بانکەکان بۆ 1,510 دینار و فرۆشتن بە هاووڵاتییان بۆ 1,520 دینار بەرز کرایەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.