ڕاستەوخۆ

رێکخراوی CPT: لە ماوەی سێ ساڵدا ژمارەی زیندانیان لە تورکیا گەیشتووەتە 338 هەزار کەس

reset font size increase font size

کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەدانی ئەوروپا (CPT) ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە سەردانەکانی بۆ زیندانەکانی تورکیا لە ساڵانی 2021 و 2024 بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەدات لەبارەی زیادبوونی خێرای ژمارەی زیندانیان و خراپیی ڕەوشەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی زیندانیان لە گرتوخانەکانی تورکیادا لە ماوەی تەنها سێ ساڵدا لە 192 هەزار کەسەوە بازی داوە و گەیشتووەتە 338 هەزار کەس. CPT جەختی لەوە کردووەتەوە که‌ دروستکردنی زیندانیی نوێ کێشەی قەرەباڵغیی زۆر چارەسەر ناکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە پڕۆسەکانی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردندا ڕەفتارەکانی وەکو ئەشکەنجە، لێدان و بەکارهێنانی ڕێگاکانی وەک "فەلەقە" هێشتا بەردەوامن. هەروەها لە زیندانەکانی باقرکۆی و ئەنتالیا پێشێلکاری و ڕەفتاری خراپ بەرامبەر ژنان و منداڵان تۆمار کراون، و داوا کراوە شوێنی تایبەت و گونجاو بۆ ئەو دایکانە دروست بکرێت کە منداڵەکانیان لەگەڵدایە.

ڕاپۆرتەکە سەرنجی خستووەتەسەر ئەوەش کە کەمیی پزیشک، کارمەندانی تەندروستی و خزمەتگوزارییە دەروونییەکان لە ناو زیندانەکاندا لەم ماوەیەشدا بەردەوام بووە و کێشەیەکی سەرەکییە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.