لە شاری سەمسووری باکووری کوردستان، کۆنسێرتێکی گەورە بە بەشداریی هەزاران کەس لەلایەن هونەرمەند ڕۆژداوە بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکەی ڕۆژدا بە بەشدارییەکی جەماوەریی فراوان لە شارەکانی ڕحا و ئامەدەوە بەڕێوەچوو، گۆڕەپانی کۆنسێرتەکەش بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕازێندرابووەوە.
هونەرمەند ڕۆژدا کۆنسێرتەکەی بە بیرهێنانەوەی "سرری سورەییا ئۆندەر"، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەستپێکرد و بەو بۆنەیەشەوە سەرەتا گۆرانیی "شەمەندەفەری کۆرتالان"ـی پێشکەش بە جەماوەرەکە کرد.
بەشداربووان بە جۆشەوە پێشوازییان لە گۆرانییەکان دەکرد و کۆنسێرتەکە دوای پێشکەشکردنی چەندین گۆرانی لەلایەن هونەرمەند ڕۆژداوە، بە گوتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن هەزاران کەسەوە کۆتایی پێهات.