ڕاستەوخۆ

خەلیل داغ لە ڕێگەى سینەماوە هونەر و شۆڕشى ئاوێتە کرد

reset font size increase font size

خەلیل ئویسال ناسراو بە خەلیل داغ، گەریلاکانی کورد و چیاکانی کوردستانی لە ڕێگاى کامێرا و نووسین و وێنە و فیلمەکانی بە جیهان ناساند، دۆخى گەلى کوردى نیشانى جیهان دا و بە هەوڵى داهێنەرانەی میراتێکی بەهێزی بەجێهێشتووە کە بەردەوام لە گەشەکردندایە.

خەلیل ئۆیسال ناسراو بە خەلیل داغ ناوی ڕاستەقینەی خەلیل ئیبراهیم ئویسالە، لە ساڵی 1973 لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بەڵام زۆر کاریگەرى چیاکانی کوردستانى لەسەر بووە و لە ساڵی 1995 بۆ ماوەیەکی کورت لەوێ ژیاوە و ژیانی چیاى گواستەوە و پاشان کورتە فیلمی بەرهەمهێنا.

خەلیل داغ زۆر سەرنجی لەسەر بواری سینەما بوو. دوای فیلمی ‘بێجنا عینێ’، فیلمەکانی ‘هسرێ ئاڤا زێ’ـى دروست کرد. داغ لە ساڵی ٢٠٠٦ فیلمی "بێریتان"ـى بەرهەمهێنا کە پێشوازییەکی زۆر باشی لێکرا لەلایەن گەلى کوردەوە.

فیلمی بێریتان بە یەکێك لە گرنگترین بەرهەمەکانی دادەنرێت، کە باس لە بەرخۆدان و ڕادەستنەبوونی شەهید بێریتان هێڤی دەکات.

خەلیل داغ لە باکوری کوردستان سەرقاڵی پڕۆژەی "خەڵک بە پێ بەرەو چیای ئارارات" بوو، بەڵام لە 1ـى نیسانی 2008 لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی لەکاتى ڕووبەڕووبونەوەى لەگەڵ سوپای تورکیا لە ناوچەی بێستا لە شرناخ شەهید بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.