سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكییه‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شیلی كیتلسۆنی ڕۆژنامه‌نووس له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توندی لێكرابوو یان ده‌یڕفێنن یان ده‌یكوژن.
دیلان جۆنسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پۆستێكدا ده‌ڵیت، له به‌دواداچوونی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ڕووداوه‌كه، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه سه‌ر به گروپی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقه و گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشتر ڕۆژنامهنووسهكهیان له‌و هه‌ڕه‌شانه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه كراونهتهسهری و به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنی.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕۆژنامه‌نووسی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مریكی شیلی كیتلسۆن كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیتاڵیایه، له شه‌قامی سه‌عدونی ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌غداد و به ڕۆژی ڕووناك و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ڕفێنرا، دواتر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه یه‌كێك له ڕفێنه‌ره‌كان ده‌ستگیركرا.