ڕاستەوخۆ

ئاواره‌كانی سەرێکانی: ماڵه‌كانمان تاڵانكراون و ناتوانین بگەڕێینەوە شوێنه‌كانمان

reset font size increase font size

ئاواره‌كانی سەرێکانی ڕایانگەیاندووە، تا ئەوکاتەی گرەنتی پاراستنیان پێ نەدرێت ناگەڕێنەوە بۆ سەرێکانی و ماڵ و موڵكیان تاڵانكراوه‌ و ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بە گوێرەی ئاژانسی هاوار، دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاڵانکارییەکانی چەکدارانی سه‌ر به‌ حکومەتی کاتی سوریا، ئاوارەکانی سەرێکانی ڕایانگەیاندووە، زۆربەی ماڵ و باخەکانیان لەلایەن چەکدارانی حکومەته‌وه‌ وێرانکراون و سەرجەم کەلوپەل و دەرگاو پەنجەرەکانی ماڵەکانیشیان تاڵانکراون.

ئاواره‌یه‌ك بەناوی محەمەد سینۆ ده‌ڵێت، خێزانێکی تر لە ماڵەکەم جێگیركراوە ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسانە ناناسین، 300 دۆنم زەویم هەیە و چەکداران بێ بوونی تاپۆ دەیانەوێت بیفرۆشن، دەمانەوێت بگەڕێینەوە سەر ماڵ و زێدی خۆمان، بەڵام ئەو خێزانانەی لەم ماوەیەدا گەڕاونەتەوە سەرێکانی لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتییەوە هێرشیان کراوەتەسەر.

ئاواره‌كانی سەرێکانی، دەیانەوێت لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان و دەڵێن، پێویستە بەزووترینکات ئەو کەسانەی لەسەر ماڵ و موڵکەکانمان جێگیرکراون شوێنەکانمان بەجێبهێڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.