پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بکوژی هاوڵاتیە تەمەن 30 ساڵەکەی قوشتەپە دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن شەڕ لەنێوان دوو هاوڵاتی سەر بە شارۆچکەى قوشتەپە دروست دەبێت کە بەهۆیەوە هاوڵاتیەکی تەمەن 30 ساڵ بە چەقۆ دەکوژرێت.
دەشڵێن، دوای بەدواداچون توانرا لەماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار لەناو شاری هەولێر دەستگیربکرێت و لێکۆڵینەوەش لە دۆسێیەکە بەردەوامە.