قەرەسوو، لەمیانەی بەشداریکردنی لە تەلەڤزیۆنی مەدیا هابەردا ڕایگەیاند، "بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت پڕۆسەکە بەڕێوەببات پێویستە پێگەی دیاریبکرێت و ئازاد بکرێت، لەپێناو سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا".
دەشڵێت، "پرسی کورد بنەمای سەرەکی کێشەکانی تورکیایە پێویستە پەرلەمانی تورکیا بەشێوەیەکی یەکگرتووانە ئیرادەی چارەسەری پرسی کورد بنوێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کورد بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ جەنگی ئێران و ئەمریکا دەکات چونکە نایەوێت لەسەدەی بیست و یەکەمدا بێ پێگە بمێنێتەوە و نایەوێت ببێت بە قوربانی هەژموونی وڵاتانی زلهێز لە ناوچەکەدا".
گوتیشی، "ئامانجی سەرەکی پیرۆزباییەکانی ئەمساڵی نەورۆز، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و یەکگرتنی هێزەکانی کورد بوو".